زیاتر لە دوو ملێۆن مریشک بۆ جەژن خراوەتە بازاڕه‌وه‌


لەشاری سلێمانی زیاتر لە دوو ملێۆن مریشک خراوەتە بازاڕەوە نرخەکەشی لە ١٦٥٠ دینار جێگیربووە.

نازم عەبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە سایتی ژووری  ووت" لەشاری سلێمانی ٢ ملێۆن و ٨٠٠ ھەزار مریشک خراوەتە بازاڕەوە و نرخەکەش لە بازاڕدا بە ١٦٥٠ دینار بۆ ھەرکیلۆیەک دەفرۆشرێت".

وتیشی "بەرھەمھێنانی مریشک لە کێڵگە پەلەوەریەکان بەردەوامە بەڵام  ھەر زیان دەکات چونکە مریشێک تێچوو ٢٢٥٠ دینارە بەڵام لە بازاڕدالەخوار ئەو نرخە دەفرۆشرێت ئەمەش زیانی بەخاوەن کێڵگەکان گەیاندووە".

ئاماژەی بەوەشدا چەندین جار داوایان لە حکومەت کردووە کەھاوکاریان بێت و ڕێگری لە ھاوردەکردنی بەرھەمی مریشکی بەستوبکرێت بەڵام تائێستا ھەر دێت وە نەیانتوانیوە نرخ جێگیر بکەن بۆمان تا زەرەرو زیانەکانمان کەم بێتەوە.


PM:02:29:12/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌