بازارەکانی جیهان بەروڕووی مەترسیدارترین قۆناخی دارایی بوونەتەوە


بازاڕەكانی جیھان لەوەتەی ١٠ساڵی رابردوەوە تاوەكو ئێستا، رووبەرووی مەترسیدارترین قۆناخی دارایی بوونەتەوە.

شارەزایانی ئابووری رایدەگەیەنن، بازارەكانی جیھان بە مەترسیدارترین قۆناخی داراییدا تێدەپەڕن، بەجۆرێك لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە هەتا ئێستا بەو جۆرە نەبووە. ئەمەش ھاوكاتە لەگەل ئەو نیگەرانییەی كە لەلایەن وەبەرھێنەرانەوە دروستبووە سەبارەت بەو جەنگە بازرگانییەی كە لە نێوان ئەمەریكا و چیندا ھەیە.

لە دوایین مامەلەكانی بازاردا، زۆربەی زۆری بورسەكانی جیھان دووچاری داكەوتنی بەرچاو بوونەوە، شارەزایانی ئابووریش دەڵێن، ئەگەر بێت و ناۆكییەكانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، بازارەكانی جیھان رووبەرووی گەورەترین مەترسیی ئابووری دەبێتەوە.


AM:09:55:08/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 287 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌