دەروازەیەکی عێراق لە یەک رۆژدا 1.6 ملیار دینار داهاتی هەیە


دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق رایگەیاند کە گومرگی تەربیل لە یەک رۆژدا داهاتێکی زۆری بەدەستهێناوە کە دەگاتە 1.6 ملیار دینار.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوێنێ 21ی تەمموزی 2019 دەروازەکە داهاتەکەی گەیشتووەتە یەک ملیار و 644 ملیۆن و 780 هەزار دینار.

باسی لەوەشکردووە کە هۆکاری زیادبوونی ئەم داهاتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەروازەکە جوڵەی ترانزێتی زۆر تێدایە و گەشتیارانیش زۆر هاتوچۆی پیادا دەکەن.


PM:04:31:22/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌