نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 63 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22 ی 7 ى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 63 دۆلار و 46 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 62 دۆلار و 47 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 56 دۆلار و 37 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 55 دۆلار و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.


AM:09:23:22/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌