ڤۆڵڤۆ نیو ملیۆن ئۆتۆمبێل دەگەڕێنێتەوە


کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی زەبەلاحی سویدی ڤۆڵڤۆ، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە سەرانسەری جیاندا نیو ملیۆن ئۆتۆمبێلی دەگەڕێنێتەوە کارگەکانی.

بەپێی ئەو هەواڵانەی میدیا سویدییەکان ئاشکرای کردوون، بەهۆی بوونی کێشە لە بزوێنەری هەندێک مۆدێلەکانی کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ، لە سەرانسەری جیهاندا ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێنێتەوە.

لە روونکدنەوەیەکیدا ستێفان ئێلفستۆرم، بەرپرس لە راگەیاندنی کۆمپانیاکە زانیاری دەربارەی گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکان خستەروو.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا راگەیەندراوە کە لە نێو مۆدێلەکاندا [ڤی٤٠، ڤی٦٠، ڤی٧٠، ئێس٨٠، ئێکس‌سی٦٠ و ئێکس‌سی٩٠] هەیە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کرد هەوڵ دەدەن لە کورترین ماوەدا کێشەکە چارەسەر بکەن.


PM:08:25:21/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌