بۆ یەکەمین جار پڕۆژەی مۆبایل تیم لە سەرتاسەری عێراق له‌سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت

پڕۆژەی مۆبایل تیم لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی جێبەجێدەکرێت ، پرۆژەکەش  بۆ خزمەتی خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆش و پەکەوتەکانە.

بۆ یەکەمین جار پڕۆژەی مۆبایل تیم لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، مەبەست لە پڕۆژەکە خزمەت گەیاندنە بەو نەخۆش و خاوەن پێداویستیانەی کە توانای چوون بۆ بەڕێوبەرایەتیەکەیان نیە.

بۆ ئەم مەبەستەش بۆیە تیمێکی تایبەت بە پرۆژەکە  سەردانی ماڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و نەخۆشخانەکان دەکات کە پێویستیان بە پاسپۆرتە و توانایی هاتوچۆكردنیان نیه‌، مامەڵەکانیان بێبه‌رامبه‌ر بۆ جێبەجێ ده‌کەن.


PM:05:28:19/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌