گەڕەكە كۆنەكانی سلێمانی دەكرێنە شوێنی كەلەپووریی

بڕیارە پڕۆژەی دۆكیۆمێنت كردنی گەڕەكە كۆنەكانی شاری سلێمانی رابگەیێندرێت، كە ئامانج لێی، پاراستنی خانووە كۆنەكانە.

نیاز حوسێن، ئەندامی لیژنەی پاراستنی شوێنەوارەكانی سلێمانی، دەڵێت: "ئەو پڕۆژەیە بریتییه‌ لە ھەڵگرتنەوە و دۆكیۆمێنت كردنی گەڕەكە كۆنەكانی شاری سلێمانی، كە وێنای شووناس و تەلارسازیی شارەكە دەكەن".

ئەندامی لیژنەی پاراستنی شوێنەوارەكانی سلێمانی وتیشی: "ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان و سەرەتایەكە بۆ پێداچوونەوەی نەخشەی بنەڕەتی ناوەندی شاری سلێمانی و پاراستنی خانووە كۆنەكان".

نیاز حوسێن، ئاماژەی بەوەش دا: "یەكێک لە كارە سەرەتاییەكانمان، كە لە كارنامەی لیژنەكەمان ھاتووە ئەوەیە، چیتر خانووە كۆنەكان نەڕووخێندرێن و نەكرێن بە گەراج، چوونكە ئه‌م كاره‌ سیمایێكی ناشیرین دەبەخشێتە شارەكە و دەبێتە ھۆی لەناوچوونی خانووەكان".


PM:02:46:18/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌