شاندێكی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی كوردستان به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی ئه‌روپی - عێراقی ده‌كات له‌ وڵاتی یۆنان

شاندێكی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی ئه‌روپی - عێراقی كرد له‌ وڵاتی یۆنان به‌رێوه‌چوو.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ١١ی ته‌موزی ٢٠١٩ شاندێكی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان  به‌شداری له‌ چواره‌م  كۆڕبه‌ندی ئه‌روپی و عێراقی كرد له‌ وڵاتی یۆنان كه‌ له‌ ئه‌سینای پایته‌خت رێكخرا بوو تیایدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌وشی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا.

حه‌مید عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''له‌ ئێستادا وڵاتی یۆنان هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌، كه‌ خوازیارین بتوانین  په‌یوه‌ندیه‌كی ئابووری پته‌و له‌گه‌ڵ یۆنان دروست بكه‌ین، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوانمان زیاتر بێت و كار و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین''.


PM:11:15:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌