تاكو ئێستا چوار ملیۆن تۆن گه‌نم له‌پارێزگاكانی عیراق به‌رهه‌مهێنراوه‌

به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق  له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا ژماره‌ی پێوانه‌ی شكاند.

مه‌هدی زمد قه‌یسی راوێژكار له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق، رایگه‌یاندوه‌:" تاكو ئێستا چوار ملیۆن تۆن گه‌نم له‌پارێزگاكانی عیراق به‌رهه‌مهێنراوه‌و وه‌رگرتنی گه‌نم له‌جوتیاران تاكو ئێستا به‌رده‌وامه‌".

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"هه‌روه‌ها تاكو ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتنی گه‌نم  به‌رده‌وامه‌و پێده‌چێت رێژه‌كه‌ بۆ پێنج  ملیۆن تۆن به‌رز ببێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ژماره‌ی پێوانه‌یی  له‌ماوه‌ی20 ساڵی رابردوودا تۆمار كرابێت".


PM:03:10:10/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 55 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌