بەفەرمی بڕیاری کردنەوەی ژووری بازرگانی ھەڵەبجە ڕاگەیەندرا

بە فەرمی ئەنجومەنی یەکێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی ھەرێمی کوردستان بریاری کردنەوەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەلەبجەى ڕاگەیاند.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لەکۆبونەوەی ژمارە ٥٦ ئەنجومەنی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٠١٩/٧/٣ بڕیاردرا بەفەرمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە دەست بەکاربێت کە لە ١٢ کەس پێکدێت ٣ کەسیان وەک یەدەکن کە ژوورەکە لە ٩ ئەندامی سەرەکی پێک دێت.

ڕاشیگەیاند: یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان کاری بەو لیستی ناوانەکردووە کەلە ٩ کەس پێکھاتبوو لەلایەن پارێزگاری ھەڵەبجەوە بەنوسراوی ٦٥٩/٤٠ لە ٢٠١٨/٦/٢٢ پێشنیارکرابوو وە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە لەو ٩ کەسە کەسێک وەک سەرپەرشتیار و دووکەس وەک جێگری سەرۆک ھەڵدەبژێرێت.

ئاماژەی بەوەشدا: لە کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان بڕی٢٠ ملێۆن دینار  دەست نیشانکرابوو بۆ  ھەر کەسێک کەدەبێتە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر دەبێت بیبەخشێت بەژووری بازرگانی ھەڵەبجە بەڵام ئەو بڕە کەمکرایەوە بۆ پێنج ملێۆن دینار.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختیکردەوە کە لەھەفتەی داھاتووەوە ئەوکەسانەی کە ڕەزامەندیان لەسەر دراوە و ناوەکانیان گەڕاوەتەوە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دەست بەکارکردن دەکەن و ژوورەکە پێک دەھێنن.
 
ناوی ئه‌وکه‌سانه‌ی دیاریکراون بۆ ده‌رستکردنی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌:


AM:10:09:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌