وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند رێنماییەك لەبارەی پشكنینی پشتێنی سەلامەتی و ئێرباگ و ماتۆڕسكیل دەردەكات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان چەند رێنماییەكی لەبارەی پشكنینی پشتێنی سەلامەتی و سیستەمی ئێرباگ بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەنێو هەرێمی كوردستان هاتووچۆ دەكەن و رێكخستنی ماتۆرسكیل و سیستەمی گرێبەستی ئۆتۆمبێل و دەردەكات. 

بەگوێرەی ئەو بڕیارە به‌ هیچ جۆرێك رێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی شاسی بڕاوە و ژێرئاوكەوتوو نادرێ‌. ئۆتۆمبێلی لێدراویش مەرجی بۆ دانراوە، بۆ نموونە لێدانەكە نەبووبێتە هۆی زیانگەیاندن بە بۆنیت و ستێرن و ئێرباگ.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان داوا دەكات كۆمپانیاكان پێیەوە پابەندبن و ئەوەی پەیڕەوی نەكات 15 ملیۆن دینار سزا دەدرێت. ئەگەر سەرپێچیەكەیشی دووبارە بكاتەوە مۆڵەتەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە و بە یەكجاری دادەخرێت.



PM:02:07:08/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌