هاتوچۆکردن له‌ مه‌رزی په‌روێزخان راگیرا


هاتوچۆی گه‌شتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بەهۆی چەند كێشەیەكەوە راگیراوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌لی تۆفیق محه‌مه‌د غه‌ریب سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاگه‌یاند، له‌شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ له ‌دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی هه‌ڵكه‌ندنی كێبڵه‌وه سیستمی هاتوچۆی گه‌شتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان كێشه‌ی تێكه‌وتووه‌ و ئاسته‌نگی بۆ گه‌شتیاران دروستكردووه‌.

روونیشی كردەوە، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ببێت.


AM:11:59:08/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌