عێراق 200 ملیۆن دۆلار قەرز لەبانكی نێودەوڵەتی دەکات


بەپێی رێککەوتنێک عێراق 200 ملیۆن دۆلار بە قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی قەرز دەکات بۆ بەرەوپیشبردنی کەرتی وزە  و چاككردنی كه‌رتی كاره‌با.

بەپێی  رێككه‌وتنه‌كه‌، عێراق بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌بای شاره‌كانی باشووری عێراق له‌ بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت.

فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پشتیوانی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌ عێراق له‌ پێناو بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كات.

ئاماژەی بەوەشكد، له‌ رێی ئه‌و پشتیوانییه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵده‌درێت كێشه‌ی كاره‌بای پارێزگای به‌سره‌ و ده‌وروبه‌ری چاره‌سه‌ر بكرێت.

هەر بەپێی  رێككه‌وتنه‌كه‌، له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا پرۆژه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و له‌ ماوه‌ی 10 تا 15 ساڵدا قه‌رزه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ بانكی نێوده‌وڵه‌تی.


PM:09:19:07/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 67 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌