550 مليۆن دينار بۆ پڕۆژه‌كانى شاره‌زوور ته‌رخانكراوه‌

له‌سه‌ر ئه‌ركى سه‌رۆكايه‌تى شاره‌وانى شاره‌زوور، چه‌ندين پڕۆژه‌ى جياواز ئه‌نجامده‌درێت كه‌ بریتین له‌ پڕۆژه‌كانى قيرتاوكردن و رووناككردنه‌وه‌ى دووسايدى گشتى و به‌شێكى زۆر له‌ شه‌قامه‌كانى شارۆچكه‌كه‌ سياجكردنى به‌رده‌م هۆڵى بۆنه‌كان و كۆنكرێتى چه‌ند گۆڕه‌پانێكى راگرتنى ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها فراوانكردنى شۆسته‌ى به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان و سه‌وزكردنى زياترى ناو بازاڕه‌ گشتييه‌كه‌ش به‌شێكى ديكه‌يه‌ له‌ پڕۆژه‌كان. 

سالار ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى شاره‌زوور رايگه‌ياند: پڕۆژه‌كانمان هه‌مه‌لايه‌نن و ده‌مانه‌وێت ئه‌م وه‌رزه‌ بكه‌ينه‌ وه‌رزى گه‌شانه‌وه‌ى شاره‌كه‌مان. 

وتيشى: وێڕاى پڕۆژه‌كانمان له‌ بوارى شاره‌وانىيدا، رێكخستنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان له‌ڕووى ئه‌ندازه‌ييه‌وه‌ به‌شێكى ديكه‌ ده‌بێت له‌ كاره‌كانمان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جارێكى ديكه‌ پێداچوونه‌وه‌ ده‌كه‌ين به‌ ديزاينى شه‌قامه‌كاندا و چه‌ندين (يوتێرن) ى نوێ دروستده‌كه‌ين و هاتوچۆى شه‌قامه‌كان باشتر رێكده‌خه‌ين.


PM:01:46:07/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 85 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌