پەرلەمانتارێکی ئێران: دەتوانین پشت بە نەوت نەبەستین

ئەندامێکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت: قەدەغەکردنی هەناردەی نەوت سەلماندوویەتی کە ئێران لەتوانایدایە بەبێ پشتبەستن بە نەوت ئابوورییەکەی بەڕێوەببات.

غولام رەزا شەرەفی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی فارس نیوزی وڵاتەکەی راگەیاندووە: ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ جێگرەوەی نەوت پشت بە بەرهەمی کشتوکاڵی و پیشەسازی ببەستێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە داوا لە عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کراوە بەرهەمە نەوتییەکان لە بودجەی وڵات بهێنێتە دەرەوە، چونکە هەناردەی نەوتی ئێران لەژێر گەمارۆدایە و ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە ئابووریی وڵات بەبێ پشتبەستن بە نەوتیش بەڕێوەبڕوات.


PM:03:29:04/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌