شه‌قامێك له‌سلێمانی داده‌خرێت


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى داخستنى شه‌قامێكه‌وه‌ شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌سه‌ر پردی قالاوا، ئاڕاسته‌ی ڕۆشتن بۆ چوار ڕیانی سه‌رچنار به‌ربه‌ستكراوه‌، داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری شه‌قامه‌كه‌ به‌كاربهێنن".


AM:10:22:26/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌