پێشه‌نگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی جل‌و به‌رگ و قوماش له‌وڵاتی بولغاریا به‌رێوه‌ده‌چێت


ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ته‌واوی بازرگانان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌چونی پێشه‌نگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی جل‌و به‌رگ و قوماش له‌وڵاتی بولغاریا.

بڕیاره‌ له‌ رێکه‌وتی 7 بۆ 2019/11/9 پێشه‌نگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی جل‌و به‌رگ و قوماش له‌وڵاتی بولغاریا به‌رێوه‌بچێت و بازرگانان و خاوه‌نکارانی سلێمانی له‌و بواره‌دا ده‌توانن به‌شداربن.

به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بازرگانان‌و خاوه‌نکاران ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ هه‌ر بازرگانێک خوازیاره‌ به‌شداری له‌م پێشه‌نگایه‌ بکات ده‌توانێت سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بکات بۆ ناو تۆمارکردن.


AM:10:14:26/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌