بازاڕی ئۆتۆمبێل جوڵەیەكی باشی بەخۆیەوە بینیوە و نرخه‌که‌ی بەرزبۆتەوە


خاوەن كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاشكرای دەكەن، دوای بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێگری كردن لە هێنانی ئۆتۆمبێلی دەستی دوو نرخی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكان بەرزبۆتەوە.

سەردار قادر، خاوەنی نووسینگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ڕاگەیاند، نرخی ئۆتۆمبێل جووڵەیەكی باشی بەخۆیەوە بینیوە ئەوەیش دوای كۆمەڵێك گۆڕانكاری سیاسی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان.

ئەو خاوەن نووسینگەیە وتی، بڕیاری ڕێگری كردن لە هێنانی ئۆتۆمبێلی دەستی دوو كە لێدراوی زۆر بێت ئەوەیش هەنگاوێكی باشە بۆ ئەوەی متمانە بگەڕێتەوە بۆ شوێنەكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، چونكە پێشتر ئێمە ئۆتۆمبێلمان بە 16 هەزار دۆلار دەدات كەچی دەستی دوویان لە هەمان مۆدێل و تایبەتمەندی بە 13 هەزار  دۆلار دەفرۆشت.

روونی كردەوە، هاووڵاتییان هەرگیز تایبەتمەندی دڵنیایی لەبەرچاو ناگرین، بەڵام ئێستە پەیدا بووە لەناویاندا هۆشیاری و دەستی دووی دەرەوە كڕیاری كەمبۆتەوە.

باسی لەوەشكرد، كەمبوونەوەی تەنگەژەی ئابووری هۆكارێكی ترە هاووڵاتییان بگەڕێنەوە ژییانە ئاساییەكەی خۆی و ئۆتۆمبێلی باشتر بكڕێتەوە.

بریارە لە ڕۆژی یەكی تەموو هێنانی ئۆتۆمبێلی دەستی دوو بۆ هەرێمی كوردستان مەرجدار بكرێت و ڕێگە نەدرێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێل بێتە هەرێمی كوردستان.


AM:10:06:25/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 407 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌