نرخی کارتی ٥ هه‌زاری ده‌كرێته‌وه‌ به‌ ٥ هه‌زار دینار


لەگەڵ باشبوونی رەوشی ئابوری و کۆتایھێنان بە قەیرانەکان نرخی کارتی مۆبایل گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و لەسەر ئەم پرسەش داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکرێت.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە حکومەتی عێراق لە یاسای بودجە لە  ٢٠%ی پارەی کارتی مۆبایلی زیاد کرد و نرخی کارت لە بازاڕەکان بەرزبوویەوە، ھەربۆیە لەگەڵ باشبونی رەوشی ئابووری و کۆتایھێنان بە قەیرانەکان، وەزارەتی گواستنەوەی ھەرێم داوای لە حکومەتی عێراق کردووە ئەو باجە لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن ھەڵبگیرێت.

وتیشی ،حکومەتی عێراق ھاوڕایە لەگەڵ داواکارییەکەی وەزارەتی گواستنەوە و بڕیارە لە کۆتایی ئەم ساڵ حکومەتی عێراق گۆڕانکاری لە یاسای بودجە بکات ، ئەگەریش زۆرە بەھای کارتی مۆبایل بگەڕێتەوە نرخی پێشووی و کارتی ٥ ھەزاری بە ٥ھەزار دیناربێت.


PM:09:21:24/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 507 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌