له‌ سلێمانی كۆمپانیایەك ئاو بۆ ئاودانی بلوارەكانی شەقامی مەلیك مەحمود دابیندەكات

كۆمپانیای سالار ئەحمەد شاسوار چەند تانكەرێك ئاو بۆ ئاودانی بلوارەكانی شەقامی مەلیك مەحمود دابیندەكات.

كۆمپانیای سالار ئەحمەد شاسوار رایگەیاندووە: دوای هەستكردنمان بە وشكبوونی درەخت و سەوزاییەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، بە ئەركی خۆمانمان زانی ئەو كارە ئەنجام بدەین.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوای ئەوەی وەزارەتی شارەوانی وەڵامی نوسراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی نەدایەوە بۆ دابینكردنی 40 تانكەر ئاو، بەشێك لە بلوارەكان و پاركەكانی شاری سلێمانی وشكبوون.

لە ئێستاشدا چەند كۆمپانیایەك وەك ئەركێكی نیشتمانی هەستاون بە دابینكردنی ئاو بۆ ئەو بلوار و باخچانە.



PM:04:59:22/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌