نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى به‌رزدا جێگیره‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 62 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16 ی حوزه‌یرانى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 62 دۆلار و 1 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 62 دۆلار و 1 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 52 دۆلار و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 52 دۆلار و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌رو 62 دۆلار له‌ كاتێكدایه‌، به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو رێكه‌وتى 13 ى 6 ى 2019 به‌ 60 دۆلار و 61 سه‌نت بوو.



AM:09:53:16/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌