حكومه‌تى عێراق دانى نا به‌ دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانى كوردستان


حكومه‌تى عێراق دانى نا به‌ دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانى كوردستان و له‌مه‌ودواش هه‌رجۆره‌ ده‌رمانێك له‌ كوالێتى كۆنتڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربچێت ده‌توانرێت له‌ شاره‌كانى دیكه‌ى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكرێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق فەرمانێکی وەزاریی دەرکردووە و تێیدا، ئاماژە بە پشتپێبەستن و باوەڕپێکردنی پشکنینی تاقیگەکانی دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە کوردستان کراوە.

بەو پێیەش لەمەودوا هەر دەرمانێک پشکنینی دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری کوردستانی هەبێت لە سەرانسەری عێراقدا باوەڕپێکراو دەبێت.

لای خۆیەوە كوالێتى كۆنتڕۆڵى ده‌رمانى هه‌رێمى كوردستانیش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌م ره‌زامه‌ندییه‌ دەستکەوتێکی پیشەیی و زانستی گەورەی دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانە لە کوردستان بۆ خزمەتکردنی کەرتی دەرمان و کارئاسانکردنی زیاتر بۆ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان لە کوردستان و عێراق.


PM:03:37:15/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌