ئه‌مریكا ماوه‌ی به‌خشینی عێراق له‌سزاكانی سه‌ر ئێران درێژده‌كاته‌وه‌

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ جاری سێیه‌م ماوه‌ی به‌خشینی عێراق له‌سزاكانی سه‌ر ئێران بۆ 90 رۆژی دیكه‌ درێژده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسی فرانس پرێس له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 90 رۆژی دیكه‌ عێراقی له‌سزاكانی سه‌ر ئێران به‌خشیوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش رێگه‌ به‌ عێراق ده‌دات به‌رده‌وام بێت له‌هاورده‌كردنی غاز و كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌.

به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی عێراق، به‌خشینی وڵاته‌كه‌ی دوای دانوستانێكی دورودرێژ هاتوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تا دوا رۆژه‌كانی ماوه‌ی پێشوی به‌خشینی عێراق له‌سزاكان.


PM:02:15:15/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 75 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌