فڕۆکەی جۆری Flyin V گەشتیارەکان لە باڵەکانیدا هەڵدەگرێت

هێڵی شاهانەی هۆڵەندی کۆمپانیای نیشتیمانی هێلە ئاسمانییەکانی هۆڵەندا دیزاینی فڕۆکەیەکی نوێیان پێشکەش کردووە کە لەسەر شێوەی پیتی V زمانی ئینگلیزییە و سووتەمەنی کەمتر بەکار دەبات.

دیزاینی فرۆکەی Flying-V بە ئامانجی بەردەوامی گواستنەوەی ئاسمانی دروستکراوە لە لایەن جوستوس بێرنارد و لەلایەن زانکۆی تەنکنەلۆجی دێلفت پەرەی پێدراوە.

بە بەراورد بە فڕۆکەی جۆری Airbus A250-900، فرۆکەی Flying-V لەسەدا ٢٠ سووتەمەنی کەمتر بەکاردەهێنێت و توانای هەڵگرتنی ٣١٤ گەشتیاری هەیە و خاوەنی باڵێکی ٦٥ مەترییە.

لەم دیزاینە نوێیەدا، شوێنی دانیشتنەکان لە باڵەکانی فرۆکەکەدایە.
 



PM:12:33:15/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌