پاش چه‌ند مانگێكی تر دروستكردنی یه‌كێك له‌ گرنگترین به‌نداوه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆتایی دێت

پاش چه‌ند مانگێكی تر دروستكردنی یه‌كێك له‌ گرنگترین به‌نداوه‌كانی كوردستان  له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی كۆتایی دێت.

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کارکردن لەبەنداوی دێوانە لەقەزای دەربەندیخان دەستیپێکردۆتەوە کە پێشتر بەھۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرابوو.

لەگەل تەواوبوونی بەنداوی دێوانە، دەبێتە سێیەمین گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، لە دوای بەنداوی دوکان و دەربەندیخان. 

ئاوێكی سازگار و ڕوون له‌ بنمیچی قه‌تپاڵی چیاكانی ناوچه‌ی قه‌رده‌غه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت گوزه‌ر ده‌كات بۆ ناو ڕووباری سیروان ئه‌مه‌ش شاده‌ماری پرۆژه‌كه‌یه‌ و ده‌توانرێت خواستی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی پێ جێبه‌جێ بكرێت له‌ڕووی دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ و سامانی ماسی و گلدانه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و كشتوكاڵ كردن و گه‌شتوگوزاره‌وه‌.

به‌نداوی دێوانه‌ توانای گلدانه‌وه‌ی ٢١٠ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه‌ به‌رزی به‌نداوه‌كه‌ ٤٢ مه‌تره‌و پانیه‌كه‌شی ٢٦٠ مه‌تره‌ بڕی ٢٤ ملیار دینار تێچووی پرۆژه‌كه‌یه‌ و له‌ ئێستادا له‌سه‌دا ٨٠%ی كاره‌كانی كۆتایی هاتووه‌ و كاردن تێدا به‌رده‌وامه‌ و بریاره‌ مانگی وۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ پرۆژكه‌ ته‌واو بكرێت.


PM:05:24:14/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1698 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌