شاندێكی بازرگانی سلێمانی به‌شداری له‌ پێشنگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات

شاندێكی بازرگانی سلێمانی به‌شداری كرد له‌ پێشنگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سته‌نبوڵ تایبه‌ت به‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان و مریشك و هه‌موو پێداویستییه‌ پیشه‌سازیه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی مریشك.

وه‌سفی خه‌لیل، ڕاوێژكاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری شانده‌كه‌  رایگه‌یاند ''به‌شداریمان كرد له‌ نۆهه‌مین پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سته‌نبوڵ تایبه‌ت به‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان  كرد كه‌ ٣٦٠ كۆمپانیا له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌ و ١٦٠ كۆمپانیایی ناوخۆی  توركیا به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش كردوه‌''.

وتیشی ''شانده‌كه‌ی سلێمانی پێكهاتووه‌ له‌ ٣٠ بازرگان و  خاوه‌ن گێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری و شاره‌زایی بواری كشتوكاڵی و خاوه‌ن كارگه‌ی دروست كردنی حه‌له‌ف، خۆشبه‌ختانه‌ توانیویانه‌ په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵكۆمپانیا ئه‌روپی و توركیه‌كان دروست بكه‌ن تاكو بتوانن گرێبه‌ستی كاركردن واژوو بكه‌ن''.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ''حه‌سه‌ن ره‌حیم به‌رێوه‌به‌ری پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی لێره‌یه‌وه‌ له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركی و ئه‌روپیه‌كان تاكو سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن له‌ بینای پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كاڵاو به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش بكه‌ن''.


PM:09:09:13/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 174 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌