سەرمایە گوزاریی دەرەکیی ئێران هەروا بەرەوە دابەزینە


ئاستی سه‌رمایه‌ گۆزارییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان له‌ ئێران به‌ بڕی دوو ملیارد دۆلار كه‌می كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كانی  كۆنفرانسی بازرگانی و په‌ره‌ پێدانی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئاستی سه‌رمایه‌ گوزاری ده‌ره‌كی له‌  ماوه‌ی دوانزده‌ مانگی رابردوودا له‌ ئێران، به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا ٣٠ كه‌می كردووه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ سێ ملیارد و ٤٨٠ ملیۆن دۆلار، هۆكاره‌كه‌شی  بۆ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ و كێشانه‌وه‌ی بازرگان و سه‌رمایه‌ گوزاره‌ بیانییه‌كان له‌ خاكی ئێران ده‌گه‌رێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كان، بڕی سه‌رمایه‌گۆزارییه‌ ده‌ركییه‌كان له‌ ئێران به‌ بەراورد به‌ ساڵانی رابردوو به‌ بڕی دوو ملیارد دۆلار كه‌متر بووه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵانی داهاتووشدا له‌ كه‌م بوونه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


AM:08:54:13/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 265 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌