نرخی نه‌وت له‌ ئاستێكى به‌رزدا جێگیره‌

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە٦٣دۆلار و٢٩سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٤ دۆلار و ٥ سەنتە.

 بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.


AM:10:26:09/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌