گەشتەكان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی زیاد دەبێت

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران و دەستپێكردنی وەرزی گەشتیارییەوە ژمارەی ئەنجامدانی گەشتەكانیش لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە زیاد دەبێت.

لەوبارەیەشەوە  ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاند: لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و زیادبوونی ژمارەی گەشتیاراندا چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانیەكانیش لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە زیاد ببێت و چەندین هێڵی دیكەی فڕۆكەوانیش بێنە ناو پلانی گەشتەكانی فرۆكەخانەكەوە.

وتیشی: لە دوای زیادكردنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ هەریەك لە هۆڵەنداو جۆرجیاو زیادبونی گەشتەكانی ئەوروپا، لەم وەرزەدا بەهۆی گەشتیاریەوە ژمارەی گەشتەكان لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بۆ شارە گەشتیاریەكانی وڵاتی توركیاش زیاد دەكات.


AM:09:49:09/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌