رێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای سلێمانی دیاریکرا


بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی کاتی وەرگرتنی بەرهەمی جوتیارانی پارێزگای سلێمانی ئاشکراکرد و نرخ و بڕەکەشی دیاریکرد. 

محەمەد حەسەن بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی لەبارەی کاتی وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران رایگەیاند،"تا ئێستا لە بەغداوە ڕێنماییان پێ نەگەیشتووە، بەڵام پێشبینی دەکەن لە هەفتەی داهاتوەوە دەستبکەن بە وەرگرتنی بەرهەمەکان". 

ئاماژەی بەوەشكرد،"ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی بۆ ئەمساڵ ١٢٨ هەزار تەنە". 

باسی لەوەشکرد "کە بەپێی ڕێنماییەکانی بەغدا بەرهەمی جوتیاران وەردەگرن و هەر تەنێک گەنمی پلە یەک بە ٥٦٠ هەزار دینار و پلە دوو بە ٤٨٠ هەزار و پلە سێ بە ٤٦٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگرن". 

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو، "سایلۆکانی پارێزگای سلێمانی توانای عەمبارکردنی ٢٠٠ هەزار تەن گەنمیان هەیە و، جوتیاران بەپێی نزیکییان لە سایلۆکانەوە دەتوانن بەرهەمەکانیان ببەن بۆ ئەو سایلۆیەی کە لێوەی نزیکن".



PM:08:51:08/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌