چین هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی بە تەواوی راگرت


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆناڵ بلاویكردەوە ، بەكاریگەری سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران،  چین ھاوردەكردنی نەوتی ئێرانی راگرت.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی ئاشكرایكرد ، لە ناوەراستی ئەم مانگە كەشتییە نەوتییەكانی چین ، نەوتی ئێرانیان بارنەكردووەو چین چیتر نەوتی ئێران ناكڕێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە ، كۆمپانیا چنییەكانیش ھاتنە ژێر باری سزاكانی ئەمریكا و كڕینی نەوتی ئێرانیان بەشێوەیەكی راستەخۆ راگرتووە ،چونكە چین نایەوێت كێشەكانی لەگەڵ ئەمریكا قوڵتربكاتەوە

رەحیم زاری ئەندامی لێژنەی ئابووری لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت ، ئێران ھیوای بە چین ھەیە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە دەستبەكڕینی نەوتەكەی بكاتەوە ، ئێستاش لایەنی ئێران و چینی ھەوڵدەدەن بڕی ملیۆنێك بەرمیل نەوتی بفرۆشنە پاڵاوگەیەكی چین ، بەڵام چاوەڕێی دوا بڕیاری حكومەتی ئێران و چین دەكرێت.



AM:10:13:29/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌