روباری‌ دیجله‌ رونترین دیمه‌نی‌ (30) ساڵی‌ رابردوی‌ وه‌رگرته‌وه‌


له‌ ئامەد بارینی بارانی به‌لێزمه‌ و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دیجله‌، بوه‌ته‌ هۆی رژانی روباری دیجله‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سازگار.

به‌راورد به‌ ساڵی رابردو، ئه‌مساڵ رێژه‌ی بارانبارین زیادیكرد و له‌ ئه‌نجامدا ئاستی ئاوی روبار و ده‌ریاچه‌كان به‌رزبونه‌وه‌. هه‌ر به‌هۆی بارینی به‌فر و بارانه‌وه‌، له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی‌ كوردستان و له‌به‌ر مه‌ترسیی سه‌رڕێژبون، ئاوی به‌نداوه‌كان به‌ردرانه‌وه‌.

له‌ ئامەد به‌هۆی بارانی زۆر و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دیجله‌وه‌، روباری دیجله‌ رونترین و سازگارترین دیمه‌نی له‌ماوه‌ی (30) ساڵی رابردودا وه‌رگرتوه.
 



PM:08:59:25/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌