كارەبای هەرێم: تا كۆتایی ئەم مانگە پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان بەم شێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە


بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم دەڵێت،  تا كۆتایی ئەم مانگە پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان بەم شێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە.
 
ئومێد محەمەد، رایگەیاند:" تا كۆتایی ئەم مانگە پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان بەم شێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە، بەڵام دوای ئەوە كۆبونەوە دەكەن و بڕیاردەدەن لەسەر پێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان لە وەرزی هاویندا."

ئاماژەی بەوەشكرد:" ئەوان داوای هەندێك پێداویستیان كردوە، ئەگەر دابینبكرێت، ئەوا كارەبای زیاتر بە هاوڵاتیان دەدرێت و دەشڵێت" بە دڵنیاییەوە هاوینی ئەمساڵ لە چاو هاوینی ساڵانی رابردودا پێدانی كارەبا بەچەند كاتژمێرێك زیاتر دەبێت بە هاوڵاتیان، بەڵام لە ئێستادا ناتوانین كاتژمێرەكان بە تەواوی دیاریبكەین." وەك خەندان بڵاویكردووەتەوە.

ئومێد محەمەد باسی لەوەشكرد:" بۆ زیادكردنی بەرهەمی كارەبا چاوەڕێی زیادبونی بەرهەمی غاز و و دابینكردنی بڕێك گازوایلین بۆ پارێزگای دهۆك، ئەگەر ئەمانە جێبەجێبكرێن، پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان بە ئەندازەیەك دەبێت نزیك بێت لەوەی كە ئێستا هەیە."
 


PM:09:10:24/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌