نرخی تمەن دابه‌زینی گەورەی تۆماركرد

بەكاریگەری سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و توندبوونی گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتە، نرخی تمەنی ئێرانی داشكانی گەوەری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد.

ئەمڕۆ شەممە لە بازڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بریتی بووە لە یەك ملیۆنی و 480 هەزار تمەنی ئێرانی.

ئەمەش كەمترین بەهای تمەنی ئێرانیە بەرامبەر بە دۆلار پاش ئەوەی لە گەڕی یەكەمی سزاكانی ئەمریكا بەهای تمەن دابەزی بۆ یەك ملیۆن و نۆ سەد هەزار تمەن بەرامبەر بە 100 دۆلار و پاش زنجیرەیەك ڕێوشوینی كۆماری ئیسلامی ئێران بەهای تمەن بەرزبوەوە.


PM:03:26:04/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1267 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌