کۆنفرانسی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌ هۆڵه‌ندا به‌ریوه‌ده‌چێت

کۆنفرانسی وه‌به‌رهینه‌ران له‌ هۆڵه‌ندا به‌ریوه‌ده‌چێت، خاوه‌نکاران و وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانیش به‌شدار ده‌بن.

بڕیاره‌ له‌ شاری داناغ له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌ به‌رواری 27 و 28 مانگی شه‌ش، کۆنفرانسی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق  بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌ڕێوه‌بچێت.

پیشه‌سازان‌و خاوه‌نکاران و وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌ڵێنده‌ران، ئه‌و بازرگانانه‌ی له‌ بواره‌كانی ''دروستکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و  خانووبه‌ره‌ و وزه‌ و ده‌رمان و كشتوكاڵ و نه‌وت و دارایی و  بانك'' کارده‌که‌ن ده‌توانن به‌شداربن.
 
هه‌ر که‌سێک که‌ خاوه‌نی کۆمپانیایەو ‌له‌و بوارانە‌دا كار ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌شداری بکات پێوسته‌ بۆ ناو نوسین سه‌ردانی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بکات.


PM:09:12:29/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌