مه‌رجه‌ نوێیه‌كانی ڤیزه‌ی شنگن ئاشكرا ده‌كرێت

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا مه‌رجه‌ نوێیه‌كانی ڤیزه‌ی شنگنی په‌سه‌ند كردوه‌و وابڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی بڕیاری له‌سه‌ر بدات.

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتینگی روسیا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" مه‌رجه‌ نوێیه‌كه‌ی وه‌رگتنی ڤیزه‌ی پێنج ساڵه‌ی شنگن، كه‌ تیایدا هاتووه‌، هه‌ر گه‌شتیارێكی دروستكار، كه‌ ڤیزه‌ی ماوه‌ كورتی وه‌رگرتووه‌و روبه‌ڕووی سه‌رپێچی نه‌بووه‌ته‌وه‌ ده‌توانێت داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه‌كه‌ بكات".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و ڤیزه‌یه‌ 100 هاووڵاتیانی 100 وڵاتی جیهان ده‌گرێته‌وه‌".

به‌پێی پێشهاته‌ تازه‌كان، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا مه‌رجه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردوه‌و وابڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا دواهه‌مین بڕیاری له‌سه‌ر بدات.


PM:08:46:26/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌