هه‌ردوو گه‌وره‌ كۆمپانیای ئێڵ جی و سامسونگ ماڵئاوایی له‌ بازاڕه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن

دوای گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران هه‌ردوو گه‌وره‌ كۆمپانیای ئێڵ جی و سامسونگ-ی كۆری بڕیاریان داوه‌ كه‌ لقه‌كانی خۆیان له‌و وڵاته‌ بكشێننه‌وه‌.

هه‌ردوو گه‌وره‌ كۆمپانیای ئێڵ جی و سامسونگ-ی كۆری كه‌ ماوه‌ی ده‌ساڵه‌ بازاڕه‌كانی ئێرانیان ته‌نیوه‌، به‌هۆی گه‌مارۆكانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ رایاگه‌یاندووه‌، كه‌ لقه‌كانی خۆیان ده‌كشێننه‌وه‌.

ئابووریناناسان له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: به‌ كشانه‌وه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ ، هاووڵاتیانی ئێران له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م دوو كۆمپانیایه‌ بێ به‌ش ده‌بن و هاوكاتیش  به‌رهه‌می فرۆشی ئێڵ جی و سامسونگ له‌و وڵاته‌ نامێنێ و زیانێكی زۆری ماددیش ده‌كه‌ن.


PM:09:02:24/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌