جه‌واد زه‌ریف: "بڕیاری داخستنی گه‌رووی هورمز له‌ده‌ست سوپادایه‌"

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگەیاند كه‌ بڕیاری داخستنی گه‌رووی هورمز له‌ده‌ست وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا نییه‌ و له‌ ده‌ست سوپادایه‌.

به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ رۆژی دیپلۆماسی بۆ ئاشتیی و فره‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زه‌ریف سه‌ردانی شاری نیویۆركی كرد و بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران IRNA دوا.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كه‌ ئایا دژبه‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی كردووه‌ته‌ ئامانج، گه‌رووی هورمز داده‌خه‌ن یان نا، زه‌ریف گوتی: "من بۆچوون دیاریی ناكه‌م بۆ بژارده‌ سه‌ربازییه‌كان، ئه‌وه‌ سوپا ده‌بێت بڕیار له‌و بابه‌ته‌دا بدات".

وتیشی: "گوتمان كه‌ ئێران سه‌قامگیری هه‌رێمیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌پارێزێت. ده‌بێت سه‌قامگیری هه‌رێمیی و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی بۆ هه‌مووان بێت. به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه‌ و ده‌بێت سه‌قامگیری بۆ هه‌مووان بێت".

هه‌روه‌ها زه‌ریف باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مریكا هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه‌.


PM:08:38:24/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌