سنووری شۆشمێ لەم ڕۆژانەدا دەکرێتەوە


حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران بڕیاران داوە بە کردنەوەی سنووری هاوبەشی شۆشمێ و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم کارە بکرێت.

به‌مه‌به‌ستی به‌ نێودەوڵەتیکردنی چوار مه‌رزی سنوری له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، نوێنه‌ری چەند وه‌زاره‌تێکی حكومه‌تی عێراق سەردانی سلێمانیان کرد.

بەپێی زانیارییە بەدەست هاتووەکان بڕیارە ١٥ی ئەم مانگە سنووری شۆشمێ بکرێتەوە.

نوێنه‌ری ١٢ وه‌زاره‌تی حكومه‌تی عێراق گه‌یشتنە سلێمانی بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی به‌ نێودەوڵەتیکردنی هەریەک لە مەرزەکانی شۆشمێ و پشتە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سنوورەکانی کێلێ و سەیرانبەن لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

پێشتر دەستەى دەروازە سنورییەکانی عێراق چەند جارێکی دیکە سەردانى ئەو مەرزانەیان کردووە بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ بە نێودەوڵەتیکردنیان.


PM:12:09:14/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌