بۆ ماوەی دوو مانگ پردێكی سلێمانی دادەخرێت

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە بۆ ماوه‌ی دوو مانگ پردێكی ناو شاری سلێمانی داده‌خرێت.

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه"‌ له‌ سبه‌ینێ‌ یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 6 ی به‌یانی پردی ده‌باشان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ربه‌ست ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی كاركردن تیایدا".

هاوكات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوای له‌ شۆفێران كردووه‌، رێگه‌ی نزیك قوتابخانه‌ی كاژاو به‌كاربهێنن.


PM:01:21:13/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1533 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌