رێگای نێوان كه‌ركوك-هه‌ولێر داده‌خرێت

پردی پردێ كه‌ شاری كه‌ركوك و هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ داده‌خرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8-4-2019، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌ حكومییه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند له‌ سه‌عات 8ی ئه‌مڕۆوه‌ پردی پردێ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ داده‌خرێت.

راشیگه‌یاند، كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا پرده‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی رێگه‌وبان و پرده‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌ روونیشیكرده‌وه‌، ئامانجی ئه‌و رێوشوێنه‌ پاراستنی هاووڵاتییانی كه‌ركوك و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ كه‌ له‌و پرده‌وه‌ هاتووچۆ ده‌كه‌ن.


AM:11:03:08/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌