پێشه‌نگایه‌ک له‌ وڵاتی هیندستان ده‌کرێته‌وه‌ بازرگانانی سلێمانی ده‌توانن به‌شداربن


به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کان له‌ نێوان کوردستان و هیندستاندا پێشه‌نگایه‌کی تایبه‌ت به‌ پێڵاو له‌ هیندستان ده‌کرێته‌وه‌ و بازرگانانی کوردستانیش ده‌توانن به‌شداربن.

له‌ به‌رواری 2019/8/1 بۆ 2019/8/3 له‌شاری نیودلهی له‌ وڵاتی هیندستان پێشه‌نگایه‌کی تایبه‌ت به‌ پێڵاو له‌هیندستان ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌و بازرگانه‌نی له‌ بواره‌دا کار ده‌که‌ن ده‌توانن به‌شدار بن.

هه‌ر بازرگان و خاوه‌نکارێک ده‌یه‌وێت به‌شداری بکات پێوسته‌ سه‌ردانی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بکات.


AM:10:41:08/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌