ئێران و عێراق كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكانیان فراوان دەكەن


وەزیری نەوتی ئێران، بیژەن نامدار زەنگەنە رایگەیاند، لەگەڵ عێراقدا كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكانی كرماشان-دیالە و خوزستان-بەسرە فراوان دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی ماڵپەڕی وەزارەتی نەوتی ئێران، بیژەن نامدار زەنگەنە لەگەڵ سامر غەزبان هاوتا عێراقییەكەیدا لە تاران كۆبووەتەوە.

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندووە کە لەگەڵ عێراقدا لەبارەی فراوانكردنی كێڵگە نەوتییە هاوبەشەكانی كرماشان-دیالە و خوزستان-بەسرەوە رێككەوتوون.

بیژەن نامدار زەنگەنە هەروەها راشیگەیاندووە، ئێران و عێراق توانایەكی گەورەیان هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەكانیان لەبواری نەوت، گازی سروشتی، پاڵاوگە و پیترۆكیمیاییدا و لەوبارەوە ئامادەن هاوكاریی عێراق بكەن.

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە کە بە هۆی پێشنەكەوتنی عێراقەوە لەبواری پێترۆكیمیاییدا، كەشێكی گونجاو هەیە بۆ هەماهەنگی لەو بوارەدا.

ناوبراو ئاشكراشیكردووە كە عێراق یەك ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە بەهای ئەو گازە سروشتییەی کە پێشتر پێی فرۆشراوە.


AM:10:06:08/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌