ئابوری عێراق بەرێژەی ٢.٨% گەشە دەکات


بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات لە ساڵی ٢٠١٩دا ئابوری عێراق بە رێژەی لەسەدا ٢.٨ گەشە بکات. 

بانکی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨ ئابوری عێراق بەرێژەی لە سەدا ٢.٨ گەشە بکات بەتایبەتی دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دەستپێکردنی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە کە ھەنگاوێکی باش دەبێت بۆ گەشەکردنی ئابوری عێراق، پێشبینیشکراوە ئەمساڵ لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا داھاتی ھەر تاکێک لە بەرھەمیی ناوخۆیی بەرێژەی لە سەدا ١.٨ زیاد بکات، بەڵام لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا ئەو رێژەیە بۆ ١.٣ کەمبکاتەوە.


PM:03:06:02/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌