كۆمپانیایەکی کوردستان وەکالەتی کۆمپانیایەکی کارەبای فەڕەنسی وەردەگرێت


سەنگەر محەمەد، خاوەنی کۆمپانیای باڵا ڕایگەیاند "وەک کۆمپانیایەکی شاری سلێمانی توانیومانە بە فەرمی وەکالەتی مارکەی شنایدەر ئێلێکتریک لەووڵاتی فەڕەنسا وەربگرین بۆ سرتاسەری عێراق و کوردستان لە بوارەکانی کارەباییاتدا".

ڕاشیگەیاند "لەڕۆژی ٢٠١٩/٤/٣ لەکاتژمێر ١١ سەرلەبەیانی لە ھۆتل ھایکریست بە ئامادەبونی کنسوڵی فەرەنسی و بەرپرسانی وەزارەتی کارەبای عێراق و کوردستان ئەندازیارانی کارەبای و شارەزایانی بواری کارەبا و خاوەنی کۆمپانیا گەورەکانی ساغکردنەوەی بەرھەمی کارەباییات لە کوردستان و عێراق ئامادەی ڕاگەیاندنی وەرگرتنی وەکالەتی شنایدەر ئێلێکتریک".

بەردەوام كۆمپانیاکانی کوردستان لەھەوڵی وەرگرتنی وەکالەتی مارکە جیھانیەکانن تا بیھێننە کوردستان و عێراق ھەربۆیە لەئێستاشدا کۆمپانیایەکی شاری سلێمانی وەکالەتی کارەبای ناسراوی جیھانی وەردەگرێت.


PM:01:06:24/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 1836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌