پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت


بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ زیاتر لە 15كاژێر زیاد بووە. دەشڵێت:" لە رۆژانی داهاتوو زیاتریش دەبێت."  

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان، رایگەیاند:" دابەزینی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بووەتە هۆی زیادبوونی كاژێرەكانی كارەبا‌، پێشتر لە وەرزی زستان خواست بۆ 6500 مێگاوات بەرزببووەوە، بەڵام بە چەند قۆناخێك خواست بۆ نزیكەی 4700 مێگاوات دابەزیوە."

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: "ئێستا كاژێرەكانی پێدانی كارەبا بۆ زیاتر لە 15كاژێر بەرزبووەتەوە لە رۆژانی داهاتوو زیاتریش دەبێت." وەك ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.

وەزارەتی كارەبا زیاتر لە 1ملیۆن ‌و 500هەزار هاوبەشی هەیە. ئێستا بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 3000 مێگاواتە ‌و خواستیش بەپێی وەرزەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت ‌و بەرزترین خواستیش لەم سەرەتای وەرزی بەهارەدا بۆ 4700مێگاوات دابەزیوە كە پێشتر لە وەرزی زستاندا بۆ زیاتر لە 6500 مێگاوات بەرزببووەوە.


PM:02:36:23/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌