لە ئێران کەشتییەک بە ١٥٣ کۆنتەینەرەوە ژێر ئاوکەوت

لە بەندەرێکی پارێزگای هورمزگان باشووری ئێران، کەشتییەکی بارهەڵگری دوورگەکانی کۆمۆرۆ لە میانی بەتاڵکردنەوەیدا، ژێر ئاو کەوت.

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی حکوومیی ئێران لە بەندەری شەهید رەجایی لە پارێزگای هورمزگان، کەشتییەکی بارهەڵگر کە درێژییەکەی ٩٠ مەترە و ١٥٣ کۆنتەینەر ماددەی کیمیاویی بارکردووە لە میانی داگرتنی کۆنتەینەرەکاندا، کەوتووەتە سەرلا.

لە کاتێکدا کە کۆنتەینەرەکان کەوتنە نێو دەریاوە و لە ئەنجامی شڵەژانێکی کورتماوەدا، یەکێک لە کارمەندانی کەشتییەکە خۆی هەڵدایە نێو دەریاوە و بەو هۆیەوە برینداربوو.

بەشێکی زۆری کەشتییەکە لە ماوەیەکی کەمدا ژێر ئاو کەوتووە.


PM:05:15:19/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌