دەوڵەمەندترین هەرێمی بەلجیکا لە کوردستان وەبەرهێنان دەکات

بەرپرسێكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بازرگانانی دەوڵەمەنترین هەرێمی وڵاتی بەلجیكا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

كاروان سوورچی وتەبێژی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە  ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی ئابووری یەكێتی ئەوروپا و بە دیاركراوی وڵاتی بەلجیكا دەگەنە هەرێمی كوردستان و دەیانەوێت لێرە كاری وەبەرهێنان بكەن. 

زیاتر روونی دەکاتەوە، بڕیارە سبەی لە ژووری بازرگانی كۆبوونەوەیەکی هاوبەشمان هەبێت و گفتوگۆ لەسەر وردەكارییەكان دەكەین و هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكەین.

سوورچی ئاشكرای كرد، ئەو شاندە لە هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكا هاتوون كە یەكێكە لە هەرێمە دەوڵەمەندەكانی ئەو وڵاتە و ڕێژەی %80ـی داهاتی ئەو وڵاتە پێك دەهێنن، مەبەست لەو سەردانە، بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپایە بەتایبەت لە بواری ئابووریدا، چونكە ئەوان دەیانەوێت لە هەرێمی كوردستان كاری بازرگانی و وەبەرهێنان بكەن.

هاتنی ئەو شاندە لە كاتێكدایە ئێستە هەرێمی كوردستان بەهۆی تێپەڕاندنی تەنگژەی داراییەوە دۆخی ئابووری بەرەو باشبوون دەڕوات، ئەوەش وایكردووە بازرگانان جارێكی تر روو لە کوردستان بکەنەوە.
 
وشه‌


PM:12:37:18/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌