كاتی لابردنی پارەی وەرگرتی فیزای ئێران ڕاگەیەندرا


دوای ئەو ڕێکەوتنەی لەنێوان حکومەتی ئێران و حکومەتی عێراقکرا بەمەبەستی کاری ھاوبەش و پەیوەندی زیاتر وەرگرتنی پارەی فیزای ئێران لادەبرێت.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند "پاش ئەو ھەواڵانەی ڕاگەیەندرا بۆ لابردنی فیزەی ھاتوچۆ لە نێوان عێراق و ئێراندا لە ئێستادا بڕیار لەسەر ئەوەدراوە کە بۆ لەمەودوا پارەی فیزا لە ھاووڵاتیانی عێراقی وەرنەگیرێت".

ڕاشیگەیاند "بازرگانان و ھاووڵاتیان زۆر پرسیار لەبارەی کاتەکەیەوە دەکەن بۆیە ئێمە لەگەڵ کنسوڵیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی قسەمانکرد ئەوان پێیان ڕاگەیاندین کە بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی داھاتوو ئەچێتە جێ بەجێکردنەوە پارەی فیزا لەکەس وەرناگیرێت".

ئاماژەی بەوەشدا "پێدانی فیزا ھەر بەوشێوەیە دەبێت کە بە ئەلکترۆنی لە ڕێگەی کاغەزێکەوە دەدرێت و فیزا نادررێت لەپاسپۆرت کەئەمەش بەشێکی زۆری ھاووڵاتیانی دڵخۆشکردووە".

لەدوای سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆعێراق بڕیاری ھەڵگرتنی فیزا درا لەنێوان ھەردوو ووڵاتدا.


PM:03:26:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 1717 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌