بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە بازرگانیەکانی مەرزی باشماخ کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا

 

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی مەرزی باشماخ و تاقیگەی ڕەزگە ئەنجامدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە بازرگانیەکان.


ڕۆژی پێنج شەممە ٣/١٤ سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیانکرد لە لیوا مەریوان کەمال عمر، بەڕێوەبەری مەرزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و شاخەوان بەكر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ.


لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محه‌مه‌د ڕایگەیاند: بازرگانانی سلێمانی کۆمەڵێک کێشە و گرفتیان ھەیە لەمەرزی بەشماخ له‌کاتی ھاوردەکردنی پێداویستیەکانیان بەتایبەتی لە کاتی گواستنەوە و پشکنین و کە ئەو کێشانە بازرگانانی نیگەرانکردووە.


ڕاشیگەیاند: لەکۆبونەوەکەدا کۆمەڵێک بازرگانانی شاری سلێمانی تیایدا ئامادەبوون ھەمو ئەو کێشانەی کە بۆیان دروست دەبێت لەکاتی ھاوردەکردنی کاڵاکانیان باسیان لێوەکرد و داواینکرد بەڕێوەبەرانی مەرزەکان ئەو کێشەیە چارەسەربکەن و کار ئاسانی بۆ بازرگانان بکرێت.

 

سه‌رۆكی ژوور جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ ''كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌نوكه‌ی له‌ مه‌رزه‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ پێوسته‌ له‌ ناوخۆی مه‌رزه‌ لیژنه‌ی بۆ دروستبكرێت و به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی بازرگان و خاوه‌نكاران رانه‌وه‌ستێت و جوڵه‌ی بازرگانی كه‌م نه‌كات''.


بەرپرسانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەکۆبونەوەکەدا بە بازرگانانیان ڕاگەیاند ھەموو ئەو کێشانەی کە ھەیە ھەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەین وە نایەڵین کاری بازرگانی ڕابوەستێت بەپێی یاسا و ڕێنمایەکان ھەموو ئەو گرفتانەی کەھەیە چارەسەریان دەکەین.


لیوا مەریوان کەمال عمر، بەڕێوەبەری مەرزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به‌بازرگانانی ڕاگه‌یاند: به‌هه‌موشێوه‌یه‌ک پشتیوانیان ده‌که‌ن و به‌پێی یاسا و ڕێنمایه‌کان کاره‌ بازرگانیه‌کان له‌ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه‌ ڕای ده‌که‌ن.


داواشی له‌بازرگانان کرد کاڵای کوالێتی به‌رز هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و هاووڵاتیان له‌ خۆراکی ته‌ندروست دڵنیابکه‌نه‌وه‌.


له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا نوێنه‌رانی ته‌ندروستی و ڤێرته‌رنه‌ری و کشتوکاڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ڕه‌زگه‌ بۆ پشکنین یتایدا ئاماده‌بوون.




PM:12:59:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌